دەسەڵاتدارانی تورکیا 11 دەستگیرکراوی سووری دەگوازنەوە بۆ ناو خاکی توركیا
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ میلیشیای شورته‌ی عه‌سكه‌ری دڵسۆز بۆ ئه‌نقه‌ره 11 دەستگیرکراوی سووری‌یان لە زیندانی كه‌فر جه‌ننا لە گونده‌واری عەفرینی داگیركراو گواستەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانیان لە شاری ئورفای تورکیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی کارگێڕی لە میلیشیای شورته‌ی عه‌سكه‌ری دڵسۆز بۆ تورکیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا 11 دەستگیرکراویان لە زیندانی كه‌فر جه‌ننا لە ڕۆژهەڵاتی عەفرینی داگیركراو گواستەوە بۆ زیندانێک لە خاکی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی سێ مانگ بوو دەستبەسەرکرابوون بە تۆمەتی كاركردن لەگەڵ هه‌سه‌ده.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی سێ له دەستبەسەرکراوان ناسراونه‌ته‌وه کە بریتین لە: خولود سابور (25 ساڵ)، تۆلای فانوش (28 ساڵ) و سەلوا عه‌تائه‌ڵڵا (19 ساڵ).
هه‌ر بەپێی سەرچاوەکە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ناوی عەلی فەتوح (22 ساڵ)، عەبدولهادی تەها (37 ساڵ)، سلێمان عەویر (30 ساڵ)، عیسام زه‌نه (25 ساڵ)، سەعد واوی (29 ساڵ) ناسراون .