رێکخراوێکی تورکی دروستکردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشتەجێبوون له گونده‌واری عه‌فرین بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان تەواو دەکات
عەفرین – نۆرس پڕێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێکخراوێکی تورکی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشتەجێبوونی نوێی لە ناحیەی شاران سەر بە گونده‌واری عەفرینی داگیركراو تەواو كرد و بەردی بناغەی بۆ دەستپێکردنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌ی نیشتەجێبوون لە هەمان ناوچە دانا.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌م كۆمه‌ڵگا نیشتەجێبوونه نوێیه لە دە باڵەخانەی چه‌ند نهۆمی پێکهاتووە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و هاووڵاتی هاورده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم كۆمه‌ڵگه نیشتەجێبوونە پازده‌هه‌مین كۆمێلگای له‌م شێوه‌یه لە قەزای شه‌ران، بەمەش ژمارەی كۆمه‌ڵگا نیشتەجێبوونەکانی ناوچەی عەفرینی داگیركراو گەیشتووەتە نزیکەی 40 كۆمه‌ڵگا، کە زۆربەیان بە پاڵپشتی فەلەستین و قەتەر و کوەیت دروستکراون.