ڕۆژی دەیەم..دەسگیرکردنی 14 ئەندامی داعش لە کامپی هۆل
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئبەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ 14 ئەندامی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیرکردووە، لە میانەی دەیەم ڕۆژی هەڵمەتی ئەمنیدا، لە کامپی هۆل، ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 16 مۆبایلدا گرتووە کە لە ژێر زەویدا شارابوونەوە، و 5 خەندەقیان دۆزیوەتەوە؛ لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکەوە بۆ خۆدزینەوە بەکاری دەهێنران.
زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر، هێزە ئەمنییەکان دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی”یان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی توندوتیژییەکان لەناو کامپی هۆلدا زیادی کردبوو.
هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كه له 11هه‌مین ڕۆژی خۆیدا به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه دەکرێت کە هێزه ئه‌منیه‌كان له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا یان سبه‌ی به‌یانی ئه‌نجامه گشتیەکان ڕابگه‌یه‌نن.