رێکخراوێکی تورکی کارەکانی بنیاتنانی ئۆردوگایەکی نوێی لە گوندەواری ئیدلیب تەواو کرد
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، رێکخراوێکی تورکی لە ئیدلب، بە پشتیوانی فەلەستین، کارەکانی بنیاتنانی ئۆردوگایەکی نوێی لەسەر سنووری سووریا و تورکیا لە باکووری ئیدلب تەواو کرد.
ژمارەی ئەو ئۆردوگا نیشتەجێبوونانەی کە تورکیا بە پشتیوانی دەوڵەتانی کەنداو دروستی کردووە، کە دیارترینیان کوێت و قەتەر و کۆمەڵە فەلەستینییەکانە، زیاتر لە 100 ئۆردوگای نیشتەجێبوون لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن تورکیاوە.
کرێکارێکی یەکێک لەو رێکخراوانە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەمڕۆ کۆمەڵەی خێزانی فریاگوزاری تورکی کارەکانی دروستکردنی ئۆردوگایەکی نوێی لە نزیک گوندی کفر لوسین لەسەر سنووری تورکیا لە باکووری ئیدلب تەواوکرد”.
روونیشیکردەوە، ئەو ئۆردوگا نوێیە نزیکەی 100 خانوو لەخۆدەگرێت، جگە لە مزگەوتێک، خانوویەک بۆ لەبەرکردنی قورئانی، هەروەها قوتابخانەیەک کە چوارەم قوتابخانەیە لەو ناوچەیە.