عێراق.. له ماوەی دوومانگی رابردوودا 32 ئەندامی داعش ده‌ستگیركراون
هەولێر– نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دەستگیرکردنی 32 ئەندامی داعشی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێکی دەزگاکەدا هاتووە، بەشێک لەو دەستگیرکراوانەی داعش، خەڵکیان هانداوە بۆ تێكدانی سه‌قامگیری پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه کە په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بووە و هه‌وڵی تێکدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەیان داوە و ترس و دڵه‌راوكێیان بڵاوکردووەتەوە.
لەو ژمارەیە، 30 ئەندامیان له پارێزگاكانی (به‌غدا، سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، به‌سره و دیاله) بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی ده‌ستگیركراون.
لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، لە راپۆرتێک‌دا به کۆنگرێسی ئەمه‌ریکای راگەیاندبوو، کە ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا لە نێوان 6 بۆ 10 هەزار کەسە، بەڵام توانایان زۆر لاوازبووه.