دێرهزوور.. ئەنجومەنی سەربازیی هەجین لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە
دێرهزوور- نۆرس پرێس
ئهمڕۆ سەرکردایەتی ئەنجومەنی سەربازیی هەجین كه له ژێر ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات كاردهكات، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەنجومەنەکە لە لاپهڕهی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردووهتهوه، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا پلانی بەشداریی داهاتوو بۆ رووبهڕووبوونهوهی رێكخراوی تیرۆریستی “داعش” و مەترسییەکانی دیکە گفتوگۆیان لهبارهوه كرا کە هەڕەشەن بۆ سهر ناوچەکە.
لای خۆیهوه راوێژکارێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی لە بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموكرات و پابەندبوون بە ئەنجامدانی گهڕانه هاوبەشەکان و ئەنجامدانی ڕاهێنان و مانۆڕ بۆ بەرزکردنەوەی كارامهیی ئهندامان کردەوە، هاوکات سەرکردایەتی ئەنجومەن ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر ناوچەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستایشی هەوڵەکانی ههسهدهی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش