ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی
هەولێر – نۆرس پرێس
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا هۆشدارییدا، کە هەر هەوڵێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆ سنووره‌كانی ساڵی 1991، وڵاته‌كه‌ی ناچار ده‌كات سوود له كۆگا ئه‌تۆمییه‌کانی وه‌ربگرێت و هێرش بكاته سه‌ر كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن و واشنتن.
دیمیتری مێدڤێدێڤ له روپەری تێلیگرامی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “رووخانی رووسیا لێكه‌وته‌ی زۆر ترسناكی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆ سنووره‌كانی ساڵی 1991 ته‌نها یه‌ك شت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه شه‌ڕێكی جیهانییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستراتیژی كۆگا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت، به‌جۆرێك چه‌كی ئه‌تۆمی رووسیا بۆ لێدانی كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن، واشنتن و هه‌موو ئه‌و شوێنه مێژوییه جوانانه‌ی دیكه به‌كارده‌هێندرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، پێش ئه‌وه‌ی کات دره‌نگ بێت هه‌موو شتێك بۆ رووسیا بگه‌ڕێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به گه‌وره‌ترین زیان بۆ دوژمن ده‌شكێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ڤدیڤكا روویدا.
دوێنی شەممە، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، كۆنتڕۆڵكردنی شاری ستراتیجی ئه‌ڤدیڤكای له كۆماری دۆنێتسكی لە ئۆکرانیا راگه‌یاند و گوتیان ئه‌مه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كیێڤ له شاری دۆنێتسك و رێگریکردن له بۆردوومانه‌كانی ئۆكرانیا.