نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له چوارچێوه‌ى سێيهمين ڕۆژى به‌رنامه‌ى كاره‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌ندامى كۆنگرێس مايكل تێرنه‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتگيريى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خێكى زۆره‌وه وه‌ك هاوپه‌يمان و هاوبه‌شێكى گرنگى خۆى له ناوچه‌كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.