داعش: ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتمان لە گوندهواری قامشلۆ کوشتووە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، رێكخراوی داعش رایگەیاند، خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی لە گوندهواری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان کردووهتە ئامانج و بەهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی حكومهت کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بووه.
شهوی هەینی لهسهر شەممە، هێزەکانی حکومەت تەرمی یەکێک لە ئەندامەکانیان لە گوندهواری قامیشلۆ دۆزییەوە .
سەرچاوەیەک لە لقی “ئهمنی دەوڵەت”ی حکومەتی سوریا لە قامشلۆ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند بوو، ئەو ئەندامە ناوی بەسام عهزویه و خەڵکی گوندی مەرزەیە له گوندهواری باشووری قامشلۆ كه چەندین گولـلهی بهركهوتبوو.
پێگه ئەلیکترۆنییەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعش ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان کردووهتە ئامانج و ئەندامێکیان بە دەمانچە کوشتووە و ئەندامێکی دیکەشیان بریندار کردووە.
تا ئێستا حکومەت کوژرانی ئەندامەکەی ڕانەگەیاندووە، سەرچاوە ئەمنیەکەش ڕایگەیاندووە، تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامن.