بلینکن: ئیسرائیل دەرفەتێکی ناوازەی له پێشه بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ عەرەبییەکانی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئهمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەرفەتێکی ناوازەی لە چەند مانگی داهاتوودا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ عەرەبییەکانیدا لەبەردەمدایە، ههروهها جەختی لەسەر پێویستی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی کردەوە.
دوێنێ هەینی، بەرپرسانی دیاری ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە میونشنی ئهڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی پێشکەوتنەکان لەسەر داڕشتنی پلانێک بۆ غەززە لە دوای شەڕ و بەستنەوەی ئەمە بە هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە.
بهگوێرهی ههواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بلینکن ئاماژەی بەوە کردووە هەوڵی ڕاستەقینە هەیە بە سەرکردایەتی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی فەلەستین بۆ ئەوەی کاریگەرتر بێت لە نوێنەرایەتیکردنی فەلەستینییەکان.
ناوبرا لە میانی پانێڵێكدا لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن وتی: ئێستا نزیکەی هەموو وڵاتانی عەرەبی بە دڵسۆزیەوە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی بكهنهوه و دابینكردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئەوەی ئیسرائیل هەست بە ئاسایشی زیاتر بکات.
ناوبراو وتیشی: باوەڕم وایە کە پێویستییەکی بەپەلە ههیه بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی کە ئاسایشی ئیسرائیلیش گەرەنتی بکات.
ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن کار لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل دەکات و سعودیه و وڵاتانی دیکەی عەرەبی هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دەدەن لە چوارچێوەی رێككهوتنێكدا