توركیا چه‌ند گوندێكی باكوری منبج ده‌كاته ئامانج
منبج- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێزه‌كانی توركیا به چه‌ند گوله هاوه‌نێك گونده‌كانی هۆشهرییهو جات و تۆخار-یان له باكوری منبج به ئامانج گرت.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێس-یان راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا له بنكه‌كه‌یانه‌وه، كه ده‌كه‌وێته گوندی باكوری هۆشهرییه، تۆپبارانهكهیان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ زیانێكی گیانی و مرۆیی له‌و تۆپبارانه نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاماری ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر زۆرێك له گونده‌كانی منبج له‌ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابوردو بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، ناوچه‌كانی هێڵی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، له مانگی رابوردوداو له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا گرژییه‌كی بێ پێشینه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه.
ئه‌وه‌ش خراوهیهڕو، له مانگی رابوردودا 513 گوله‌تۆپ و هاوه‌ن له‌و گوندانه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه‌و 19 موشه‌كی ئاراستهكراویش له جۆری “تاو” ته‌قێنراون.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆپباران و موشهكبارانهی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، زیانی مادی و گیانیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوان دروستكردوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج ئاشكراشیكرد، له‌و مانگه‌دا توانراوه دو درۆنی توركیا بخرێته خواره‌وه‌و چوار چه‌كداری گروپه‌كانی لایه‌نگریشی بكوژرێن.