سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكرايينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييهكان كرده‌وه.