وەزیرانی ناوخۆی چوار وڵات لە عەممان کۆدەبنەوە و تاوتوێی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، وەزیرانی ناوخۆی عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن لە عەممان کۆبوونەوە و هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، مازن فارایه، وەزیری ناوخۆی ئوردن و هاوتاکانی عەبدولئەمیر شەمەری عێراقی، محەمەد خالد رەحمونی سوری و بەسام مەولاوی لوبنانی ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاریکاری نێوانیان كرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ماددهی هۆشبهر بۆ سەر کۆمەڵگاکانی ناوچهكه، بەو پێیەی بووەتە یەکێک لە کێشە هەرە دیارەکان کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات.
ههروهها گفتوگۆ لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری ئەمنی بۆ دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان لە وڵاتانی ناوچەکە کرا.
مانگی ڕابردوو حكوومهتی ئوردن جەختی لەوە کردەوە کە بە قاچاخ بردنی ماددە هۆشبەرەکان و چەک لە سنووری سوریا بۆ ناو وڵاتهكهی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، هەروەها رایگهیاند بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە و هەموو ئەوانەی لە پشتیەوەن.