لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد
هەولێر – نۆرس پرێس
له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌وه، به‌تايبه‌تى له عێراق و مه‌ترسييان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى وڵات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييهكان به‌دوور بگرێت.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتگيريى به‌ريتانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى و جه‌ختى له بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه.