
کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکی میلیشیایەکی سەر بە ئێران لە رۆژهەڵاتی حومس
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی هەینی، پێنج ئەندامی میلیشیایەکی سەر بە ئێران کوژران و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون، ئەمەش لە هێرشێکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رۆژهەڵاتی حومس لە ناوەندی سووریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە لیوای قودسی لایەنگری ئێران رایگەیاند، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی رەشاش و (ئاڕ پی جی) هێرشیان کردووەتە سەر خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەت و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە نزیک شاری تەدمر، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حومس.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی رێکخراوەکە پاش کۆتاییهاتنی پێکدادانەکە، کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، کشاونەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر کاروانێکی لیوای “قودس” و “فاتمیون ئەلئەفغان” کە دەهاتن بۆ پشتیوانیکردن لە پێگە بەئامانجکراوەکان.
بەئامانجکردنی کاروانەکە بووە هۆی کوژرانی پێنج ئەندامی لیواکانی “قودس و فاتمیون” و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، هاوکات هێرشبەرەکان کشاونەتەوە بۆ قووڵایی بیابانەکە ، بەپێی سەرچاوەکە.