دەسەڵاتی دادوەری عێراق لێکۆڵینەوە لە گەڵ خێزانەکەی بەغدادیدا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنی پێنجشەممە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق لێکۆڵینەوەی لەگەڵ خێزانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی پێشووی داعش راگەیاند و گوتیان، دوای ئەوەی لە تورکیا دەستبەسەر بوون، دەهێنرێنەوە بۆ عێراق.
لە راگەیەندراوەکەدا کە لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقدا ژمارە و ناسنامەی ئەو ئەندامانەی خێزانەکەی بەغدادی دیاری نەکراوە کە دەستگیرکراون، نەشوتراوە کە لە کام وڵاتەوە وەرگیراونەتەوە.
بەڵام سەرچاوەیەکی دادوەریی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “دەزگای هەواڵگری بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی تورکیا، ژنەکەی ئەبوبەکر بەغدادی و منداڵەکانیان وەرگرتووەتەوە” و گوتوشیەتی “لە تورکیا دەستبەسەر بوون”.
لە راگەێنراوەکەی دەسەڵاتی دادوەریدا هاتووە، دەسەڵاتەکە توانیویانە “خانەوادەی تاوانباری تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادی وەربگرێتەوە”، دەشڵێن ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکەیاندایە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دۆسیەی تیرۆر و بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتوون.