کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازی لە حەمات و مردنی تیمەکەی

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کەوتنەخوارەوە کۆپتەریکی سەربازی حکومەتی سوریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەمات، ناوەڕاستی سوریا، تیمی کۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.

شوێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە لە نزیک فلکەی ئەلئەربەعین بووە و بەرزبوونەوەی دوکەڵی زۆر بەسەر باڵەخانەکاندا بینرا و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و پۆلیس و بەرگری شارستانی لە ناوچەکە بڵاوبوونەوە.

ئاژانسی ” سانا”ی سه‌ر به‌ حكوومه‌تى سوریا، له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “سەر لە به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆپته‌رێكى سه‌ربازى له‌ باكوورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌ما، له‌ میانه‌ى ئه‌ركێكى مه‌شق و راهێناندا كه‌وتە خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامى تێكچوونێكى ته‌كنیكى، كه‌ بووە ‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانى تیمى كۆپته‌ره‌كه‌ .”

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ” لە کەوتە خوارەوەی کۆپتەرێک لە حەمات سێ کەس گیانیان لەدەستدا، لانیکەم ئەفسەرێک لەنێویاندا هەبوو.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆپتەرەكە بەتەواوی سووتاوە، جگە لە رووخاندنی ئەو خانووەی كە كەوتۆتە سەری.

هەینی ڕابردووش، فڕۆکەیەکی جەنگی میگ-21 ی سەر بە هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری شارۆچکەی خالدیە لە گوندەواری سووەیدا کەوتە خوارەوە، بەپێی میدیاکانی حکومەت زیانەکانی تەنها بە ماددی سنووردار بوون.