وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە بانکی ناوەندی ئێرانیدا سەپاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
واشنتۆن سزای بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە بانکی ناوەندی ئێران و سێ کەسی دیکەدا سەپاند، کە بنکەیەکی کۆمپانیاکە لە تورکیایە و دوو بنکەی دیکەی لە ئیمارات، بەهۆی تێوەگلان لە قاچاخچێتی تەکنەلۆجیای ئەمریکی.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، گەمارۆکان بەسێکن لە دوایین هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ سزادانی تاران، کە بریکارەکانی لە عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن و کەرتی غەززە هێرش دەکەنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەێنراوێکدا گوتیان، “ئەم سزایانە ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتەو، کە پەیوەندییان بە کڕینی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەمریکییەوە هەیە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە، بە پێشێلکردنی سنووردارکردن و سزاکانی هەناردەکردنی ئەمریکا”.
برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی رایگەیاندووە، کە بانکی ناوەندی ئێران “رۆڵێکی یەکلاکەرەوی بینیوە لە دابینکردنی پاڵپشتی داراییدا بۆ سوپای قودس، کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و حزبوڵای لوبنانە و هەردووکیان بەشدارن لە قووڵبوونەوە ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.
گەمارۆکان بەسەر خزمەتگوزاری ئینفورماتیک (ISC)دا سەپێندرا، کە کۆمپانیایەکی سەر بە بانکی ناوەندی ئێرانە و بارەگاکەی لە ئێرانە.
کۆمپانیاکانی Advance Banking Solutions Trading و Freedom Star General Tradingی لەخۆگرتبوو، کە بنکەکەیان لە ئیمارات و کۆمپانیای TED بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان، کە بنکەکەی لە تورکیایە.
ئەو کەسانەی لە گەمارۆکانی ئەمریکادا بەشدارن بریتین لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ISC، سەید ئەبو تالیب نەجەفی، سەرۆکی کۆمپانیای فریدۆم ستار، محەمەد رەزا خادمی و پووریا میردامەدی، کارمەندی ISC.