هێزەکانی حکوومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر شارۆچکەیەک لە گوندەواری دەرعا

دەرعا – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی حکوومەتی سووریا هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی مەحجە لە گوندەواری باکووری دەرعا لە باشووری سووریا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شارۆچکەکەوە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکێک لە باکووری شارۆچکەکە “بە مەبەستی گەڕان بەدوای کەسانی داواکراودا”، لەکاتێکدا هێزەکانی حکومەت تۆپبارانی ناوەندی شارۆچکەکەیان کرد.

لە بۆردومانەکەدا ژنێک و منداڵەکەی بریندار بوون، لە هەمان کاتدا سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە چەکدارە ناوخۆییەکان وەڵامی هێرشەکەی حکومەتیان داوەتەوە و (ئاڕ پی جی ) مەفرەزەیەکی ئەمنی دەوڵەتیان کردووەتە ئامانج.

کاروانێکی دیکەی لیوای هەشتی هێزەکانی حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە ناو گەڕەکەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە گەڕەکی باکووری شارۆچکەکەدا پێکدادان بەردەوامە.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەممەد – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش