ئەمەریکا و بەریتانیا جارێكی دیكە پێگەی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان كرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە-چوارشەممە، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەكانی گرووپی حوسییەکان لە یەمەن دەستپێکرد.

دوای ئەوەی حووسییەكان كە نزیكن لە ئێرانەوە کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوورییان کردە ئامانج و ڕێگرییان لە هاتوچۆی دەریایی کرد. پێگە و شوێنی هەڵدانی مووشەک و کۆگای چەکیان چەندین جار لەلایەن ئەمەریكا و بەریتانیاوە بۆردومان کراون.

میدیاکانی یەمەن ڕایانگەیاند دوێنێ شەو هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بە هێرشێکی ئاسمانی ناوچەی راس عیسایان لە حودەیدە کردە ئامانج.

 چەند رۆژێك لەمەوبەریش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هەڵکوتانە سەر یەمەن و باشووری پارێزگای حودەیدە و کەناراییەکانی ڕۆژئاوای یەمەنیان کردە ئامانج.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان