لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەیرەب لە شاری حەلەب سێ كەس بریندار بوون
حەلەب – نۆرس پرێس
ڤادیم کۆلێت جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕوسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە سوریا رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی نەیرەب، سێ کارمەندی فڕۆکەخانەکە برینداربوون.
دوو رۆژ لەمەوبەر پەیامنێری نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، دوای بیستنی تەقینەوەیەک، ئامبولانسەکان بەرەو فڕۆکەخانەی حەلەب بەڕێکەوتوون.
کۆلێت لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە 12ی ئەم مانگە، دوو فڕۆکەی ئێف 16 ی سەر بە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، لە خاکی لوبنانەوە، بە دوو مووشەکی کروز فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەیرەبیان لە شاری حەلەب بۆردومان كرد، بووە هۆی برینداربوونی سێ کارمەندی سڤیل لە فڕۆکەخانە.
لە چوارچێوەیەکی دیکەدا، ئەو بەرپرسە سەربازییە ڕووسییە ئاماژەی بەوەدا کە سێ ئەندامی حکومەت بە هۆی تەقەمەنییەکەوە کە لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کەوتە خوارەوە کە لەلایەن “تیرۆریستان”ەوە لە ئیدلبەوە هەڵدرابوو، برینداربوون.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، لە ئەنجامی بۆردومان بە هاوەن بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حکومەت لە گوندەواری لازقیە، سەربازێکی حکومەت کوژراوە و نۆی دیکەش برینداربوون.