لە یارییەكانی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ ئەمڕۆ دوو یاری بەڕێوەدەچن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، كاتژمێر 11:00 ی شەو لە چوارچێوەی یارییەكانی چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ دوو یاری بەڕێوە دەچن.
لە یاریی یەكەمدا یانەی كۆبنهاگنی دانیماركی لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.
لەمبارەیەوە جاکۆب نیسترۆپ، ڕاهێنەری دانیمارکی یانەی کۆپنهاگن ئەو یانەیەی لە قۆناغی كۆمەڵەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد شان بە شانی بایرن میونخ سەركەوت بۆ ئەم قۆناغە، دانی بەوەدانا ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی سەختە، بەڵام جەختی لەسەر توانای تیپەکەی کردەوە بۆ ئەم یارییە.
نیسترۆپ لەمیانی کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا وتی: یارییەکە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دەبێت بۆ ئێمە، لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی تیپی گەورە بووینەوە، زۆریش باوەڕمان بە تواناکانمان هەیە.
لای خۆیەوە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لیستی کۆتایی یاریزانەكانی یەکلایی کردووەتەوە بۆ یارییەكەی بەرامبەر کۆپنهاگن .
لە هەمان كات و هەمان قۆناغی یارییەكانی چامپیۆنزلیگ یارییەكی دیكەی بەهێز بەڕێوەچێت، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەبێتەوە.
لەمبارەیەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ریال مەدرید جەختی لەسەر ئامادەیی تیپەکەی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لایپزیگ.
ئەنچیلۆتی، لە میانی کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا وتی: لە ساتێکی باشداین، ئەم حەز بە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە دەكەین.