ئۆکرانیا: رووسەکان مەشق و راهێنان لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ده‌كه‌ن لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ره‌كی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكراینا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كارپێكه‌رانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسی له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراتی رۆژهه‌ڵاتی گوندواری حومس له ناوه‌ڕاستی سوریا مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئێرانی ده‌كه‌ن .
وه‌زاره‌ته‌كه لە راگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووه‌تەوە، ئه‌وه ئاشكراكراوه مەشقەکان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و سەرکردەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی بە ناوی کەمال ئەبو سادق کە تایبەتمەندە لە دروستکردن و پاراستنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئه‌نجام ه‌درێن.
ئۆکرانیا چەند جارێک پاشماوه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی بڵاوکردووه‌تەوە و تاران بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بۆ ڕووسیا دابین کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكراینا ڕاشیگەیاندووه، خولی ڕاهێنانی لوبنانی – ئێرانی – ڕووسی لە فڕۆکەخانەكه‌ی سووریا بریتییە لە شارەزابوون لە هەڵدان و کارپێکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەهید-136، ئەبابیل-3 و ره‌عد کە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژە به‌وه‌شكراوه، له فڕۆکەخانەکەدا مەشق و ڕاهێنانی بەکرێگیراوانی سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە مۆسکۆ بەنیازە لە شەڕی ئۆکرانیا وەک كارپێكه‌ری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاریان بهێنێت.