هێرشی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان لە ئیدلب، كوژرا و برینداری لێكهوتهوه
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، لەسهر ڕێگای ئیشتیرهقی باشووری جسر شوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلب، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دوو ماتۆڕسکیلی کردە ئامانج له ئهنجامدا دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس له زاری شایەتحاڵەکانهوه رایگهیاندووه، به ئامانجگرتنهكه بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ڕوویداوە، کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتەوە لە گوندهواری حەما هەڵدرابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشهكهدا دوو ماتۆڕسکیل لە نزیک گوندی شێخ سندیان لەسەر ڕێگای ئیشتیرهق لە باشووری جسر شوغور لە ڕۆژئاوای ئیدلب کراونەتە ئامانج.
ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی هێرشهكه دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارهكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جسر ئەلشوغور.