نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیی نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمی كوردستان كرد
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا به‌خێرهاتنى جه‌يمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه جه‌یمس گۆڵدمان خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.