ڕۆژی نۆیەم… لە کەمپی هۆل ژنێکی ئێزدی دۆزرایهوه كه لە ژێر هەڕەشەدا بوو
حەسەکە – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی لە ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی شەممە، دەرئەنجامی نۆیەمین ڕۆژی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆڤایەتی” لە کەمپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەیان ئاشکرا کرد.
هێزە ئەمنییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: “ئافرەتێکی ئێزدیمان دۆزیەوە کە لەلایەن داعشهوه هەڕەشەی لێدەکرا؛ بۆ ئهوهی بمینێتهوه لە نێو خێزانهكانی ئەو ڕێکخراوە و ناسنامهكهی بشارێتهوه”.
“ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان” 4 ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیر كرد، هەروەها 33 خێمهیان تێكدا ، كە شانەكان بۆ مەشق و راهێنان بهكاریان دههێنا .
دوێنێ هەینی “ئاسایش” 14 کەسیان دەستگیرکرد، کە گومانیان دهكرێت سەر بە شانەکانی داعش بن، لە کەمپی هۆل.
پێنجشەممەی ڕابردووش، هێزەکانی ئاسایش دەرئەنجامی هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی “ئاسایش و مرۆیی”یان ئاشکرا کرد، کە لە قۆناغی دووەمیدایە، و لە کۆتایی مانگی ڕابردوو دەستی پێکردوه.