ناتۆ: هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتێکی ئەندام، رووبه‌ڕووی وەڵامێکی بەهێز و یەکگرتوو دەبێتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ یەکشەممە یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لەوە کردەوە هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رووبه‌ڕووی وەڵامێکی یەکگرتوو و بەهێز دەبێتەوە.

ئەم لێدوانە لە وەڵامی وته‌یه‌كی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هات، سەبارەت به‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناتۆ پاره‌ بده‌ن ئه‌گه‌ر نا به‌رگرییان لێ ناكه‌ن، كاتێك رووبه‌ڕووی هێرشی وڵاتێكی دیكه‌ ببنه‌وه‌.

یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، هەر ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەندامانی ناتۆ بەرگری لە یەکتر ناکەن، ئاسایشی تەواوی هاوپەیمانییەکە تێکدەدات و سەربازانی ئەمریکی و ئەوروپی دەخاتە بەردەم مەترسییەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانییەکە وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بکاتە ئامانج، وەڵامەکەش بەهێز و یەکگرتوو دەبێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی