
تورکیا له شاری قامشلۆ ماڵی برینداران شه‌ری داعشی بۆردوومانكرا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا باڵەخانەیەکی لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان کرد کە بریندارەکانی شەڕی داعشی تێدابوو.
باڵه‌خانه به‌ئامانج گیراوه‌كه سەنتەرێکە بۆ “شه‌رڤانه برینداره‌كانی شه‌ڕی داعش له رۆژئاوای كوردستان”، و سەرەتای ساڵی 2020 لە گەڕەکی ئه‌ڕبۆیه‌ی شاری قامشلۆ کرایەوە، ئه‌و سه‌نته‌ره گرینگی به کاروباری بریندارەکان.
بەرپرسێك له باڵه‌خانه‌كه، بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی سه‌نته‌ره‌كه‌یانی کرد و زیانی گیانی لەنێو بریندارانی جەنگی داعش لێکەوتووە، بەبێ ئەوەی زانیاریی دیکە ئاشکرا بکات.
له‌کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵ ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان، کەوتنه بەر زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی تورکیا، کە زۆربەی دامەزراوە خزمەتگوزاری و نەوتییهكانی کردە ئامانج، ئەمەش قەیرانێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکرد.
تا کاتی ئامادەکردنی ئه‌و هه‌واڵه، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هیچ لێدوانێکیان له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌دا نه‌داوه.