هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر “هه‌سه‌ده” له رۆژئاوای كوردستان داعشی چالاک کردووەتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات له رۆژئاوای كوردستان وایكردووه داعش هێرشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرەپێبدات.
ئه‌مه لە میانی ڕاپۆرتی چارەکی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن پشکنەری گشتی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” لە فەرماندەیی ئەرکه هاوبەشه‌كانی سوپای ئەمریکا ڕۆبرت سترۆچ، کە بەیانی ڕۆژی شەممە بڵاویكرده‌وه هاتووه.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، كه “توركیا به‌رده‌وامه له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر “هه‌سه‌ده” له ناوچه‌كانی حەسەکە و پارێزگاکانی ڕەقە و حەلەب.
له راپۆرتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووه “هێرشەکانی تورکیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوجه‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات كردووه، و ناچاری كردوون كه ئه‌ركه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن، به‌سه‌ر هه‌ردوو هه‌ره‌شه جیاوازه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌كه”، مه‌به‌ستی هێرشه‌كانی توركیا و ملیشیاكانی و له‌لایه‌كه‌یتر ملیشیاكانی سه‌ر به ئێران و دیمه‌شقه.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەش كردووه، “هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێک لە هێزەکانیان لە ناوچەی ڕووباری فوراتەوە گواستەوە بۆ باکوور بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، ئەمەش بووته هۆی لاوازبوونی ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “هەسەدە گەڕه سەربازییه‌كانی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور کەمکردەوە، ئه‌مه‌ش ئازادی زیاتری داوه‌ته داعش تا هاتوچۆ بكات، كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش هێرشه‌كانی زیاتر بكات بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی “هه‌سه‌ده” پارێزگاکانی دێره‌زوور و حەسەکە”
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “هێرشەکانی تورکیا به مه‌به‌ست دەیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كردۆته قوربانی و ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وێرانكردووه، وێستگه‌ی ئاو و كاره‌با، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تر.