ئیلهام ئه‌حمه‌د: ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی له كاروباری سووریا كاریگه‌رێك نابێت له كۆتایی هێنانی شه‌ڕی سووریا
ڕه‌قه – نۆرس- پرێس
ئێلهام ئه‌حمه‌د ، سه‌رۆكی ده ستهی كارگێڕی ئه ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات، رایگه‌یاند، ده ستێوهردانی نێوده‌وڵه‌تی له كاروباری سووریا هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێت بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی سووریا .
ئەمەش لە پەراوێزی “کۆڕبەندی ڕاوێژکاری ڕه‌قه” هات کە ڕۆژی هەینی له شاری ڕه‌قه‌ی باكووری سووریا لەسەر بانگهێشتی “لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی هێز و کەسایەتییە دیموکراتییەکان” بهڕێوهجو.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات نایه‌ت، و پێویسته هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كانی سووریا كار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م چاره‌سه‌ره بكات.
ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆ له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی سووریا كه بڕوایان به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه جارهسهرێكه بۆ یه‌ك خستنی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ.
“ئەحمەد” ڕاشیگەیاند، سوریەکان توانای ئەوەیان هەیە چارەسەرێکی سیاسی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بسەپێنن، ئەگەر لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو ڕێکبکەون کە له ڕێگەیەوە هێزە سیاسییەکان له‌سه‌ر میکانیزمی چارەسەرەکە بڕیاربدەن.
سەرۆكی دەستەی كارگێڕی ئهسەدە رایگەیاند، “رێككەوتنی هێزە سیاسیەكان لەسەر هەڵوێستێكی یەكگرتوو بۆ چارەسەری سیاسی، ڕه‌نگه لە ناوچەكانی تری سوریا و بەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بسەپێندرێت”.