هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هێرشەکان له‌ دژی هێزه‌كانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕێگری لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات

دیمەشق – نۆرس پرێس

پشکنەری گشتی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” لە فەرماندەیی ئەرکه‌ هاوبەشه‌كانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق ئەرکی ئەوانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە راگرتووه‌.

ڕۆبرت سترۆچ لە ڕاپۆرتی چارەکی ساڵی ” توانای پۆڵاین “دا کە دوێنێ هەینی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند: “زیادبوونی هێرشەکان سەرنج ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین”ی  دوورخستووەتەوە و رێگری له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبوایه‌ هاوسەنگی له‌ ئاستەنگە ئەمنییەکانی دروست كردبا، و لە هەمان کاتدا توانای هاوبەشە ناوخۆییه‌كانمان به‌هێزتر كرابان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئه‌ركی تایبه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌ بەرەنگاربوونەوەی داعشه‌ لاواز كردووه‌، “ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس و زیادبوونی هێرشەکانی میلیشیاکانی ئێران، بۆته‌ كۆسپ له‌ به‌رده‌م ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.

داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە