
میلیشیایه‌كی سه‌ر به ڕژێمی سوریا لە دێره‌زوور هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی “هه‌سه‌ده”
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێره‌زوور ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی له ئه‌نجامی هێرشێكی میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، كه دزه‌یان كردبوو بۆ ناوچه‌كه، پێنج ئه‌ندامی هێزەکانی “هه‌سه‌ده” گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه به نۆرس پرێس راگه‌یاند: کۆمەڵێک چەکداری سه‌ر به “ڕژێم” لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە كه له‌ژێر ده‌سهه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق و میلیشیاكانی ئێرانه، دزەیان کردۆته شارۆچکەی شه‌عفه کە له‌ژێر ده‌سهه‌ڵاتی “هەسەدە”دایە ”، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور.
راشیگه‌یاند، ئەو گرووپە دزەیان کردە ناو یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ” هه‌سه‌ده” لەسەر ڕووباری فورات لە شارۆچکەی شهعفهی ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور، له‌ئه‌نجامدا پێکدادان دروست بووه و پێنج ئه‌ندامی “هه‌سه‌ده” شه‌هید بوونه، هەروەها ئەندامێکی دیکەش بێسه‌روشوێنه.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگێک لەمەوبەرهێرشێکی هاوشێوە بۆ سه‌ر هه‌مان خاڵی سه‌ربازی ئه‌نجامدرا، و سێ ئه‌ندامی “هه‌سه‌ده” شه‌هید بوون.