نوێنەری پارتە سیاسیەکانی رۆژاڤا لەگەڵ نێردەی ئەمریکی کۆبوونەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، شاندێکی پارتە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ نیکۆلاس گرینجەر، نوێنەری نوێی ئەمریکا بۆ رۆژاڤا کۆبونەوە و چەندین دۆسیەیان تاوتوێکرد، دیارترینیان دۆخی ئێستا، پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییەی تورکیا، ئایندەی ناوچەکە و پشتگیری نێودەوڵەتی.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەمجەد عوسمان بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی چاكسازی-سوریا، سیهام داود لە پارتی سوریای ئایندە، عەریفە بەكر لە پارتی یەكێتی دیموكرات، ئەكرەم ئەلمەحشوش لە پارتی پارێزگاران، سەنحریب بەرسوم لە پارتی یەكێتی سوریا، مزگێن زێدان لە پارتی گۆڕان، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەستیاری ئەو قۆناغە كرا كە ناوچەكانی رۆژئاوای کوردستان پێیدا تێدەپەڕن، لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنی هێزەكانی توركیا، بە ئامانجكردنی سەركردە و چەكدارانی هێزەكانی سووریای دیموكرات، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و كەسایەتییە سیاسییەكان، ئەمە جگە لە کەوتنەوەی قوربانیانی سڤیل.
لایهنهكان جهختیان كردهوه كه ئهم هێرشانه ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكهیان كردووهته ئامانج، ههروهها رێگرن له سهقامگیری و پێشكهوتنی ناوچهكه له بواری پهرهپێدان و خزمهتگوزارییهكاندا.

ئامادەبووان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو پاڵپشتییەی ئیدارەی ئەمریکا پێشکەشی بەڕێوبەری خۆسەری دەکات بەس نییە بۆ چەسپاندنی سیستمی حوکمڕانی، هەروەها باسیان لە ئامادەنەبوونی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەڕێوبەری خۆسەر لە پرۆسەی جنێڤ، جەختیان لەسەر پێویستیی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی ڕوون کرد لەم بارەیەوە.
لایەنە سیاسییەکان باسیان لە بارودۆخی ناو کامپەکان کرد، بەتایبەتی کامپی هۆل کە هەزاران خێزانی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی داڵدەداوە، هەروەها کامپەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب کە هەزاران بنەماڵەی ئاوارەکانی عەفرین، لەخۆدەگن، کە دوا بەدوای لەشکرکێشیەکەی تورکیا لە سەرەتای ساڵی 2018 ەوە ئاوارەبوون.
ئامادەبووان بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لە ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کامپی هۆل کە بە تەنها بەڕێوبەری خۆسەر بارگرانی لە ئەستۆ دەگرێت، بەبێ ئامادەبوونی هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنیدا.
لە بەرامبەردا نیکۆلاس گرینگەر نوێنەری ئەمریکا ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەو شێوەیە کرد بۆ ئەوەی وێنەکە زیاتر ڕوون ببێتەوە.
گرینگەر وتی: بوونی نوێنەرایەتییەکی زۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، جددیەتی حکومەتی ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری پشتڕاست دەکاتەوە.
جەختیشیكردەوە لەسەر بەردەوامی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ناوچەكەدا، لەگەڵ بەردەوامی پاڵپشتی ئابووری و سیاسی، نەك تەنها لە لایەنی سەربازییەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، “ئیدارهی ئهمریكا پهیامی ڕهتكردنهوه و سهركۆنهكردنی هێرشهكانی توركیا بۆ سهر باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا ناردووه”، جهختی له گرنگی چارهسهری سیاسی بۆ قهیرانی سووریا كردهوه.
ئاماژهی بهوهشدا كه حكومهتی وڵاتهكهی لهگهڵ كۆمهڵگهی نێودهوڵهتیدا ههوڵ دهدات بۆ چارهسهركردنی قەیرانی كامپی هۆل، داواشی له وڵاتان كرد هاووڵاتیهكانیان بگهڕێنهوه بۆ وڵاتهكانیان.
وە چوارشەممەی ڕابردوو، نیکۆلاس گرینگەر، نوێنەری نوێی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کۆبووەوە.