رۆژئاوای کوردستان؛ به تۆپبارانی توركیا، دو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو دو منداڵیش برینداربون
قامشلۆ- نۆرس پرێس
عه‌سری ئه‌مڕۆ به‌هۆی تۆپبارانی توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگرییه‌وه بۆسه‌ر گونده‌واری ناحیه‌ی عه‌ین عیسا، دو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو دوانی تریش برینداربون.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له سایتی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، گوندی هۆشان له گونده‌واری رۆژئاوای ناحیه‌ی عه‌ین عیسا، له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییه‌وه تۆپباران كراوه.
ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دو كه‌س گیان له ده‌ستبده‌ن به ناوه‌كانی شێخ محه‌مه‌د، (25 ساڵ) و بوزان ئۆسی، هه‌ریه‌ك له خالید جه‌به‌ل، (16 ساڵ) و محه‌مه‌د بۆزان(25 ساڵ)یش برینداربون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌ین عیسا تا چاره‌سه‌ربكرێن.
شه‌ممه‌ی رابوردوش به‌هۆی بۆردومانی درۆنێكی توركی بۆ سه‌ر رێگای شارۆچكه‌ی تهلسهمهن و عه‌ین عیسا، كه‌سێك گیانی له ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیش برینداربون.