ئەمڕۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاری پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ كاتژمێر 11:30 ی شەو لە یاری چوونی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە. یارییەكەش لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.
هه‌ردوو یانه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆیان بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌كردووه به‌تایبه‌ت توانیویانه ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له‌م جامه دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێش گه‌یشتن به‌م قۆناغه توانی هه‌ر یه‌كه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و سیڤیا دوور بخاته‌وه. لای خۆیه‌وه بلباو پێش ئه‌م قۆناغه توانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دووربخاته‌وه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش پێكهاتەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیک بلباو بە تەواوی یایزانەكانەوە ئامادەیە . شایه‌نی باسه یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانه لە یاریگای سان مامێس لە هه‌رێمی باسک لە 29 ی ئه‌م مانگه بەڕێوەدەچێت.