وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە پێویستی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان كردووە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق.

مانگی ڕابردووش خولی یەکەمی گفتوگۆی دوولایەنە لە نێوان واشنتن و بەغدا دەستیپێکرد، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق.

هەفتەی ڕابردوو واشنتۆن هێرشی ئاسمانی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا بۆ سەر زیاتر لە 85 ئامانجی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی دەستپێکرد لە وەڵامی هێرشێک بۆ سەر سەربازەکانی لە ئوردن.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە لە میانی پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ بلینکن، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی هێرشەكانی ئەمەریكا كردووەتەوە و نابێت عێراق گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی كێشەی لایەنە ركابەرەكان.

هەروەها تیشك خراوەتە سەر ئەو سزایانەی کە لەم دواییانەدا گەنجینەی ئەمریکا بەسەر حەوت بانکی عێراقیدا سەپاندوویەتی، پێشتریش سزا بەسەر چواردە بانکی عێراقیدا سەپێندرابوو، عێراق پێ وایە هۆکارەکانی پشت سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە ڕوون نەکراونەتەوە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە