یونسێف: بومەلەرزەکان گرفتی 7,5 منداڵی سوورییان زیاتر کردووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە نزیکەی 7,5 ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە، بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئەو وڵاتەوە و ئەم پێوسیتییانە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی گرتەوە خراپتر بووە.

ساڵێک پێش ئێستا، بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ناوچەکانی سووریا و تورکیای هەژاند و ژمارەی قوربانیانی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان گەیشتە 5957 کەس و نزیکەی 12 هەزاریش برینداربوون، بەپێی ئەوەی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماری کردووە له‌وڵاته‌كه‌دا.

کاترین ڕوسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە منداڵانی خستۆتە مەترسیی دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە، کە بەهۆی وشکەساڵی و قەیرانی ئاوەوە زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: نەبوونی ئاسایشی خۆراک بووەتە هۆی زیادبوونی بەدخۆراکی و مردنی منداڵان و نزیکەی لەسەدا 90ی خێزانەکانی وڵات لە هەژاریدا دەژین، لەکاتێکدا زیاتر لەسەدا 50 بەدەست نەبوونی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ساڵی 2024 پێویستی بە دابینکردنی 401.7 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی هێڵی ژیانی بنەڕەتی بۆ نزیکەی 8.5 ملیۆن کەس کە 5.4 ملیۆن منداڵیان تێدایە.

بە گوتەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، زۆرترین پێداویستی دارایی لە بوارەکانی ئاو، پاکوخاوێنی، تەندروستی و پەروەردەدایە، لە کاتێکدا پاراستنیان وەک کارێکی لەپێشینە دەمێنێتەوە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە