سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، تاوتوێی پاراستنی ئاسایشی عێراق و سوریا دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا كۆبووەوە و سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی عێراق و سوریا، گفتوگۆیان كرد و راشیگەیاند، رێوشوێنی زۆریان لە هێڵی سنووریی نێوان عێراق و تورکیا گرتووەتەبەر.

گولەر لە چوارچێوەی شاندێکدا بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە  پێشوازی لێکرا.

لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سودانی جەختی لەسەر پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور كردووەتەوە، بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، لە هەمان کاتدا دەشڵێت: نابێ عێ

راق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە عێراق جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاسایش لە سوریا کردووەتەوە، چونکە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و تورکیاوە.

لای خۆیەوە وەزیری بەرگری تورکیا لە كۆبوونەوەكانی لەگەل بەرپرسانی عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دەربڕیوە و راشیگەیاندووە هاوکاری هاوبەش هەیە کە بریتییە لە دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەروەها پڕۆژەیەک بۆ دامەزراندنی سێ بەنداو لەسەر ڕووباری زاب.

مۆنتاژ: عەبدولسەلام خۆجە