بەڕێوبەری خۆسەری سەركۆنەی هێرشی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران دەكات بۆ سەر هێزەكانی هەسەدە
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان سەركۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە لەلایەن میلیشیایەكی سەر بە ئێرانەوە كرایە سەر كێڵگەی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە بێ دەنگ نابن لێی.
دوێنێ، هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوونی شەش ئەندامی خۆی لە هێرشێکی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا راگەیاند، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی میلیشیایەكی لایەنگری ئێران هێرشەکەی سەر گەورەترین كێڵگەی لە سوریا گرتە ئەستۆی خۆی.
لە راگەیەندراوەكەدا بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان هۆشداری داوە لە ڕاکێشانی ناوچەکە بەرەو ئاژاوەگێڕی کە داعش سوودی لێ وەربگرێت، ئەم پێشهاتانەش لەگەڵ بەرژەوەندی و ئامانجەکانی تورکیادا یەکدەگرنەوە.
داوای لە هێزە چالاکەکانی سوریاش کردووە ئاگاداری مەترسی و بارودۆخەكە بن، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکدایە کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئەستانەدا ڕوویدا، بەئامانجگرتنی ئەکادیمیای مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی کۆماندۆ لە كێڵگەی ئەلعومەر پلانێکە بۆ دروستکردنی پشێوی و ئاستەنگ لە بەردەم هەوڵی هێزەکانمان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.