پێنتاگۆن: هێرشەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا و عێراق هەڵمەتێکی درێژخایەن نابێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی سوریا و عێراق هەڵمەتێکی درێژخایەن نابێت.

هەینی ڕابردوو سوپای ئەمریکا لە کاردانەوەی كوژرانی سێ سەربازی لە بنكەیەكی ئوردن، دەیان پێگەی گرووپەكانی سەر بە ئێرانی لە سوریا و عێراق بۆردومان كرد.

دوێنێ، پاتریک رایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا و عێراق هەڵمەتێکی درێژخایەن نابێت

لە هەمانكاتدا رایگەیاند وردەکارییەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو ئاشکرا ناکەم، من بە سادەیی دەڵێم کە لە کوێ بڕیاری جێبەجێکردنی دەدەین و لەو کاتەدا کە دیاری دەکەین جێبەجێ دەکرێت.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش