بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نۆرس پرێس: واشنتن وهڵامی هێرشی سهر هێزهكانی ئهمهریكا و هاوپهیمانهكانی دهداتهوه
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نۆرس پرێسی راگەیاند واشنتن وەڵامی گونجاو و ڕێژەیی دەداتەوە بەرامبەر هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانهكانی لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هاوبەشییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵەکانی دژی رێكخراوی تیرۆریستی (داعش) کە هێشتا مەترسییه لەسەر سەقامگیری ناوچەکە
پێشتر “هەسەدە” شههیدبوونی شەش ئهندامی خۆی لە هێرشێکدا راگەیاندبوو هۆكارهكهشی بۆ “میلیشیاکانی سهر به ئێران” گەڕاندەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی “مقاوهمهی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دهڵێت: دەزانین ئێران پاڵپشتی ئەم میلیشیایانە دەکات کە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان و سوپای ئەمریکاش وەڵامی بەرگری لە هێزەکانمان دەداتەوە لە کاتی پێویست و بە شێوازی گونجاو.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیامی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگهكان له سوریا و عێراق روونە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نایانەوێت پەرەسەندن و ململانێکان لە ناوچەکەدا زیاد بکەن.