ڕوسیا داوای “کۆبوونەوەیەکی بەپەلە” له ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕووسیا داوای “کۆبوونەوەیەکی بەپەلە”ی له ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد، بۆ تاوتوێکردنی هێرشی “تۆڵەسەندنهوهی” ئەمریکا لە سوریا و عێراق.
هەینی ڕابردوو واشنتۆن هێرشی کردە سهر 85 شوێنی سهر به سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی، و نزیکەی 40 کەسی لە عێراق و سوریا كوشت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاویکردەوە، كه سبەی دووشەممە کۆبوونەوهكهی ڕووسیا داوای کردووە، بەڕێوەدەچێت.
دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نوێنەرایەتی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی له ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، بۆ تاوتوێكردنی هێرشەکانی ئەمریکا له سوریا و عێراق.