لە گوندەواری دێرەزوور ئەندامێکی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شارۆچکەیەک لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەیەكی سەربازی لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لە دێرەزوور به نۆرس پرێسی راگەیاند، چەكدارانی نەناسراو دوو ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانیان لە بازگەی هەنكار لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب لە رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور كردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ئەندامێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بە ناوی  حسام عەلی (31 ساڵ)، هەروەها برینداربوونی ئەندامێكی دیكە بەناوی موحەیسن غەدیر (28 ساڵ) کە هەردووکیان ئەندامی سەنتەری هەجین بوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی