ئوردن رەتیدەكاتەوە لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكا بەشداری لە هێرشی سەر پێگەكانی عێراق كردبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای ئوردن، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە ئاماژە بە بەشداری ئوردن دەكەن لەو هێرشانەی دوێنێ شەو هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ئامانجێک ناو خاکی عێراق ئەنجامیدا.

راگەیەندراوەكەی ئوردن دوای ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانە دێت کە ئەو وڵاتە بەشداری لە هێرشە ئاسمانییەکان کردبێت بۆ سەر پێگەی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران لە عێراق.

هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکانی ئێف 16ی  سەر بە هێزی ئاسمانی ئوردن بەشدارییان لە هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کردبێت.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئوردنییە راشیگەیاندووە: ئەو راپۆرتە ڕۆژنامەوانیانە دوورن لە راستییەوە، سوپای ئوردن ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێت، جەختیشی لە قووڵایی پەیوەندییەکانی ئوردن لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبی دەكاتەوە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازیچی