“هێرشی ورد و ئامانجدار” ناوەندی ئەمریکا وردەکارییەکانی هێرشهكهی لە سوریا و عێراق ئاشکرا دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە ، واشنتۆن وردەکاریی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر عێراق و سوریا ئاشکرا کرد، کە میلیشیاكانی ئێرانی کردە ئامانج.
جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێرشەکاندا فۆكس خرا سهر لە حەوت شوێن کە سێيان لە عێراق و چواريش لە سوریا بوون.
هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەي جەنگی و موشهكیان بهكارهێنا.
هەروەها لە هێرشە ئاسمانییەکاندا زیاتر لە ١٢٥ بۆمب به وردی دامەزراوەکانی فەرماندەیی هەواڵگری، کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوە لۆجستییەکانی میلیشیاكانی ئێرانیان کردە ئامانج.
کیربی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشهدا “كه نزیکەی ٣٠ خولەکدا بوو نازانین چەند چەکدار کوژراون یان برینداربوون، بەڵام پنتاگۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجەکان بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ، و دوای دڵنیابوون لەوەی هیچ کەسێکی مەدەنی لە ناوچەکەدا نییە ئهنجامدارون.