بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستان بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا. تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 66 یاریزان ڤههدات هانۆنۆڤ به هه‌ڵه له هه‌ڵبژارده‌ی تاجیكستانی تۆماركرد.
بۆ یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری نێوان ئۆستراڵیا و كۆریای باشوور ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.