لە مانگی رابردوودا 50 کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار و شەهید کراون

سلێمانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری شەهید و بریندارانی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە،

لە ماوەی مانگی کانوونی دووهەمی ئەمساڵدا، 44 کۆڵبەر بریندار کراون و شەشی دیکەش بە فیشەکی راستەوخۆی پاسداران شەهید کراون.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە، بریندارەکان شەشیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن و بە گولـلە پێکراون.

زۆربەری قوربانییەکان دانیشتوانی پارێزگاکانی کرماشان وسنەن.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، 49 لەو کۆڵبەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە شەهید یان بریندار کراون، ئەگەر بە فیشەک بێت یان بە لێدان و ئازاردان، تەنها یەک حاڵەتی هەڵدێران لە شاخ هەبووە.