باڵیۆزخانەى چین لە بەغداد خزمەتگوزارییەکانى بە شێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزخانەی کۆماری چین لە عێراق، لەماوەی فێستیڤاڵی بەهاری چین، راگرتنی کاتی سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکانی راگەیاند.
باڵیۆزخانەی چین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “باڵیۆزخانەی چین لە عێراق باشترین سڵاو ئاراستەی سەرجەم داواکاران دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە کە لە 12ی شوباتەوە تا 15ی شوبات سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان رادەگیرێت بە مەبەستی رێکخستنەوەی کارەکانمان و هەموو کارەکان لە… دووشەممە 19 ی شوباتەوە دەست پێدەکاتەوە”.