ره‌ققه.. کردنەوەی ناوەندێک بۆ چاودێری ئەو کەسانەی لە کەمپی هۆڵه‌وه دووباره دەگەڕێنەوە ناو كۆمه‌ڵگا
ره‌ققه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی مەدەنی ره‌ققه ناوه‌ندی چاودێری کۆمەڵایەتی کردەوە کە چاودێری ئەو کەسانە دەکات لە کەمپی هۆڵی گونده‌واری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستانه‌وه دووباره دەگەڕێنەوە ناو كۆمه‌ڵگا.
لە کردنەوەی ناوه‌نده‌كه‌دا تیمێک لە ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USID) و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و بەرپرسانی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری ئاماده‌بوون.
نه‌عیمه محەمەد هاوسەرۆکی ناوه‌ندی چاودێری کۆمەڵایەتی سه‌ر به لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە ئەنجوومەنی مەدەنی ره‌ققه بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، ئامانج لە کردنەوەی ئەم ناوه‌نده تێکەڵکردنی ئەو خێزانانەیە به كۆمه‌ڵگا کە لە کەمپی هۆڵه‌وه دەگەڕێنەوە .
ئەم ناوه‌نده تاكه ناوه‌ندی له‌م جۆره‌یه لە شاری ره‌ققه، بڕیارە لقەکانی لە و تەبقە و مه‌نبیج و شوێنی دیكه بكرێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناوه‌نده‌كه ئامانجی له خۆگرتنی ژنان و منداڵانه كه زۆرینەی گەڕاوەکان پێكده‌هێنن، تیایدا چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەڕاوەکان ده‌كرێت، لەوانە یارمەتی فریاگوزاری و پڕۆژەی بژێوی ژیان.