هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان هه‌شت داواكراویان له‌ كه‌مپی هۆڵ ده‌ستگیر كرد

ره‌ققه‌ – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی ژماره‌یه‌ك داواكراوی له‌ چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی هەڵمەتێكی ئه‌منی لە کەمپی هۆڵی گونده‌واری حەسەکە راگه‌یاند.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، دوای کۆکردنەوەی زانیارییه‌كان كه‌ ئاماژەیان بە نیازی رێكخراوی تیرۆریستی “داعش” ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەڵمەتێكی ئەمنییان لە کەمپی هۆل دەستپێکرد.

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاندووه‌ هه‌شت داواكراو ده‌ستگیركراون كه‌ هاوکاری شانەکانی داعشیان کردووە.

دوێنێش ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد چوار مینیان دۆزیوەتەوە کە لە بەشی ژنانی کۆچبەردا شاراوەتەوە له‌گه‌ڵ دوو خەندەقی خۆ حه‌شاردان، له‌هه‌نكاتدا 21 داواکراویان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردبوو.

لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ئەمنی کە لە مانگی ئاداری 2021 دەستیپێکرد توانرا 125 ئەندامی شانەکانی داعش دەستگیربكرێن  له‌ نێویاندا 20 سەرکردەی ئەو ڕێکخراوە هه‌بوون كه‌ بەرپرسیاربوون لە كرده‌ی تیرۆرکردن.

لەکاتێکدا قۆناغی دووەم كه‌ لە مانگی ئابی 2022 دەستیپێکرد 226 ئەندامی شانەکانی رێكخراوی داعش دەستگیرکران .

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان